بەرشەلۆنە ئیمزاکرندی گرێبەستی لەگەڵ گریماڵدۆ کردووەتە ئامانج

PM:05:18:29/04/2025

228 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە ئیمزاکرندی گرێبەستی لەگەڵ گریماڵدۆ کردووەتە ئامانج لەپێناو بەهێزکردنی باڵی چەپی بەرگری.

پێگەی سکای سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە ئێستادا چاودێری ئەستێرەیەکی خولی ئەڵمانی دەکەن و دەیانەوێت پەلکێشی ریزەکانی یانەکەیانی بکەن.

سکای دوپاتیکردووەتەوە کە ئەلیخاندرۆ گریماڵدۆی یاریزانی یانەی بایەر لیڤەرکوزن بووەتە ئامانجی یانە کەتەلۆنییەکە لەپێناو بەهێزکردنی باڵی چەپی بەرگری یانەکەیان بۆ وەرزی داهاتوو.

دەشڵێت، گریماڵدۆ لە ساڵی 2008 یاریزانی تیپی 12 ساڵانەی بەرشەلۆنە بووە و لە 2016 چووەتە بەنفیکا و لە 2023 پەیوەندی بە لیڤەرکوزنەوە کردووە بەڵام ئێستا یانە کەتەلۆنییەکە بەنیازە ئەو یاریزانە بگەڕێنێتەوە.

ئاشکرایکردووە کە ئەو یاریزانە ئارەزووی گەڕانەوە دەکات بۆ یانەی بەرشەلۆنە و هەرچەندە گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرکوزن لە هاوینی 2027 کۆتاییدێت بەڵام لەگەڵ یانەکەی گەیشتووەتە رێککەوتن کە هەر کاتێک بەرشەلۆنە داوای کرد ئەوا بەرامبەر بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببن، ئەوەش گەڕانەوەی بۆ یانە ئیسپانییەکە ئاسانتر دەکات.

خ . ک