ریاڵ مەدرید پێنج ئەستێرەی کردووەتە ئامانج

PM:04:50:29/04/2025

500 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید چەند ئەستێرەیەکی کردووەتە ئامانج لەپێناو بەهێزکردنی پێکهاتەکەی بۆ وەرزی داهاتوو.

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دوای ئەوەی لەم وەرزەدا ب بارودۆخێکی خراپدا رۆیشتووە و نزیکە لەوەی وەرزێکی بێ نازناو کۆتایی پێبهێنیت بڕیاریداوە گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەیدا ئەنجامبدات.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی ریاڵ مەدرید لە پێناو بەهێزکردنی هێڵی بەرگری چەند یاریزانێکی کردووەتە ئامانج کە ئەوانیش ویلیام سالیبای ئارسناڵ و هۆیسنی بۆرنمۆسن.

ئاماژەی بەوەشداوە، یانەی شاهانە چەند هەفتەیەکە بابەتی گواستنەوەی ئالیکساندەر ئارنۆڵدی یەکلاکردووەتەوە و بە دڵنیاییەوە ئەو یاریزانە وەرزی داهاتوو لە باڵی بەرگری راستی ئەو یانەیە یاری دەکات.

دەشڵێت، کارگێڕی ریاڵ مەدرید گواستنەوەی هەریەکە لە ماک ئەلیستەری ئەستێرەی لیڤەرپوڵ و ئیدێرسۆن سانتۆسی یاریزانی یانەی ئەتڵانتای کردووەتە ئامانج لەپێناو بەهێزکردنی ناوەڕاست.

خ . ک