رۆناڵدۆ چوونی بۆ هیلال رەتکردووەتەوە

PM:04:27:29/04/2025

212 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆناڵدۆ ئۆفەرێکی هیلالی رەتکردووەتەوە تا لە جامی جیهانی یانەکان یاری بۆ ئەو یانەیە بکات.

لە ماوەی رابردوودا، رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی ئامانجی ئەوەیە بەشداری جامی جیهانی یانەکان بکات کە لە هاوینی ئەمساڵدا بەڕێوەدەچێت.

بەڵام کێشەکەی رۆناڵدۆ ئەوەیە یانەی نەسڕی سعودی کە یاری بۆ دەکات بەشدار نابێت لەو پاڵەوانێتییە گەورەیە و چەند یانەیەکی تریش رازین بوەوەی کە بە گرێبەستێکی دوو مانگی رۆناڵدۆ بگوازنەوە و بەشدار بێت لەگەڵیاندا.

پێگەی سکۆی عەرەبی بڵاویکردووەتەوە، ئەستێرە پورتوگالییەکە ئۆفەرێکی یانەی هیلالی سعودی رەتکردووەتەوە کە داوایان لێکردووە لەگەڵ یانەکەیان بەشداری بکات لە جامی جیهانی یانەکان.

پێگەکە ئاماژەی بەوەداوە، بەرپرسانی هیلال لە رێگەی لیژنەی وەرگرتنی یاریزانان لە خولی سعودیەوە داوای کردووە کە یانەی نەسڕ رێگا بدەن رۆناڵدۆ بۆ ماوەی دوو مانگ پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.

دوپاتیکردووەتەوە، کە ئەو بیرۆکەیە لەلایەن کریستیانۆ و یانەی نەسڕ و لیژنەکەشەوە رەتکراوەتەوە و دڵنییان داوە کە رۆناڵدۆ تەنها ئامادەیە درێسی نەسڕ بپۆشێت.

خ . ک