PM:03:57:29/04/2025
3196 جار خوێندراوەتەوە
+
-
قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگی
بەردەوامی دەبێت و چوارشەممە یارییەکی ئاگرینی ئەو قۆناغە بەڕێوەدەچێت.
لە کاتژمێر 10ی شەودا، یانەی بەرشەلۆنەی
ئیسپانی لە یاریگای خۆیدا و لە یاری چووندا میوانداری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی
دەکات.
بەرشەلۆنە و ئینتەر لەمێژووی چامپیۆنز
لیگدا 12 جار رووبەڕووی یەکبونەتەوە، یانە کەتەلۆنییەکە شەش بردنەوەی هەبووە و 17
گۆڵی تۆمارکردووە، یانە ئیتاڵییەکەش دوو بردنەوەی هەیە و 10 گۆڵی تۆمارکردووە، لە
چوار یاریشدا یەکسانبوون.
بەرشەلۆنە لەم وەرزەدا یەکێکە لە
بەهێزترین یانەکان بەهۆی ئەنجامە نایابەکانی لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا،
بەشێوەیەک کە لە پێشەنگی خولی ئیسپانیدایە و نازناوی جامی شای ئیسپانیای
بەدەستهێناوە و ئێستاش لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگدایە.
یانە کەتەلۆنییەکە لە رابردوودا 16 جار
گەیشتووەتە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگ و لە 32 یاریدا خاوەنی 10 بردنەوە و
هەشت یەکسانبوون و 14 شکستبووە، پێنج جاریش نازناوەکەی بەدەستهێناوە.
لە بەرامبەردا، ئینتەر میلان لە مێژوویدا
نۆ جار لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگدا بەشداری کردووە، خاوەنی شەش بردنەوە و
هەشت یەکسانبوون و چوار شکست بووە لە 18 یاری ئەو قۆناغەدا، 19 گۆڵی تۆمارکردووە و
13 گۆڵی لێکراوە، سێ جاریش نازناوەکەی بەدەستهێناوە.
یانەکەی شاری میلانۆ لەم وەرزەدا بە
ئاستێکی نایابەوە لە چامپیۆنز لیگدا دەرکەوتووە و بە راهێنەرایەتی سیمیۆنی
ئینزاگیش ئامانجیان ئەوەیە بۆ دووەم جار لە ماوەی سێ وەرزدا قۆناغی پێش کۆتایی
تێبپەڕێنن و گەیشتن بە یاری کۆتایی بەدەستبهێنن.
خ . ک