ئەستێرەیەکی بەرشەلۆنە بیر لە رۆیشتن دەکاتەوە

PM:03:13:29/04/2025

216 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئاراوخۆ لە هاوینی داهاتوودا بیر لە رۆیشتن دەکاتەوە و بەهۆی لەدەستدانی پێکهاتەی سەرەکی یانەکە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە لە مێرکاتۆی داهاتوودا گۆڕانکاری بەرچاو لە سەرجەم پێگەکانی بەرشەلۆنە ئەنجام دەدرێت و چاوەڕوان دەکرێت چەندین یاریزان ریزەکانی بلەوگرانا بەجێبهێڵن.

سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە سەرەڕای ئەوەی رۆناڵد ئاراوخۆ بەم دواییانە گرێبەستەکەی نوێ کردەوەتەوە، بەڵام بەهۆی لەدەستدانی پێکهاتەی سەرەکی یانەکە ئەگەر زۆرە بیر لە رۆیشتن بکاتەوە.

بایرن میوشن لە پێشەنگی ئەو یانانەدا دێت کە ئارەزوی گواستنەوەی ئەو ئەستێرە ئۆرۆگواییە دەکات و ئامادەیە بیگوازێتەوە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە بڕگەیەک لە گرێبەستی یاریزانەکەدا هەیە کە رێگەی پێدەدات لە یەکی مانگی حەوت تاوەکوو ناوەڕاستی ئەو مانگە بە بڕی 65 ملیۆن یۆرۆ بۆهەر یانەیەک بیەوێت گرێبەستیان لەگەڵدا واژۆ بکات، ئەمەش نیگەرانی لای بەرپرسانی بەرشەلۆنە دروستکردووە.

رۆناڵد ئاراوخۆ لەم وەرزەدا لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 20 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی دوو گۆڵ و دوو ئەسیست تۆماربکات.