PM:02:01:29/04/2025
192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە ئەگەری رۆیشتنی لونین ریاڵ مەدرید کیپا دەگەرێنێتەوە
و دەیکەنە شوێنگرەوەی ئەو گۆڵچییە ئۆکرانییە.
ئەندرییە لونین بێزاربووە لەسەر کورسی یەدەگی یانەی ریاڵ
مەدرید و دەیەوێت هاوینی داهاتوو تاقیکردنەوەیەکی نوێ ئەنجام بدات و ببێتە گۆڵچی
یەکەمی یانەیەکی ئەوروپا.
تۆڕی ریلیڤیۆ بڵاویکردووەتەوە فلۆرێنتینۆ پێرێز
بڕیاریداوە لەئەگەری رۆیشتنی ئەو ئەستێرە ئۆکرانییە راستەوخۆ بیر لە هێنانانەوەی
کیپا ئارازابالێگا بکاتەوە.
کیپا لە ئێستادا بەخواستن لە یانەی بۆرنمۆس یاری دەکات
ئاستێکی زۆرباش پیشکەش دەکات، ئەمەش بووەتە هۆکاری ئەوەی مێرێنگی بیر لە هێنانەوەی
بکاتەوە و لەهەمان کاتدا ساڵی رابردوو بە خواستن لە ریاڵ مەدرید یاری کردووە
لەژوری جل گۆڕین خاوەن کەسایەتییەکی گەورە و خۆشەویستبووە.
خواستنەکەی کیپا ئارازابالێگا لەگەڵ بۆرنمۆس لە
حوزەیرانی داهاتوو کۆتایی پێدێت و ئەو گۆڵچییە دەگەرێتەوە چێڵسی، بەڵام یانەی
شاهانە دەتوانن بە بڕە پارەیەکی کەم بیگوازنەوە چونکە هاوینی ساڵی 2026 ماوەی
گرێبەستەکەی لەگەڵ بلوز بەسەردەچێت هەربۆیە یانەکە ئامادەیە بە نرخێکی کەم لەم
هاوینەدا دەستبەردرای ببێت.