بەفەرمی.. ریاڵ مەدرید پێکانی ئەستێرەیەکی راگەیاند

PM:01:38:29/04/2025

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەفەرمی یانەی ریاڵ مەدرید رایگەیاند نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوویان بۆ رودیگێر ئەنجامداوە و بەم زوانە دەست دەکات بە وەرگرتنی چارەسەرەکانی.

یانەی ریاڵ مەدرید راگەیاندرواێکی فەرمیان لەبارەی بەرگریکاری یانەکەیان ئەنتۆنیۆ رۆدیگێر بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە ئەو یاریزانەیان بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاری کلاسیکۆ تووشی هاتووە نەشەتەرگەرییان بۆ ئەنجامداوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە کە رودێگێر لە ئەژنۆی چەپیدا نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە و بەم نزیکانە دەست دەکات بەوەرگرتنی چارەسەرەکانی.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە ئەستێرە ئەڵمانییەکە بۆ ماوەی شەش بۆ هەشت هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە بەمەش ئەم وەرزە ناتوانێت بەشداری یارییەکانی یانەکەی بکات.

ئەنتۆنیۆ رودیگێر لەگەڵ یانەی شاهانە لەم وەرزەدا بەشداری 49 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی سێ گۆڵ و یەک ئەسیست تۆماربکات و بە دابڕانی لە یاریکردن کەلێنێکی گەورە دروست دەکات، بەتایبەت بۆ یاری کلاسیکۆی مانگی داهاتوو.