PM:01:01:29/04/2025
140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید دەیەوێت تونالی بکاتە شوێنگرەوەی کروس و
بۆئەم مەبەستە 70 ملیۆن یۆرۆی ئامادەکردووە.
چاوەڕوان دەکرێت لە هاوینی داهاتوودا یانەی ریاڵ مەدرید
مێرکاتۆیەکی باش ئەنجام بدات و چەندین یاریزان لە پێگە جیاوازەکانی یاریگادا
بگوازێتەوە.
رۆژنامەی مارکا لە نوێترین پێشهاتدا بڵاویکردووەتەوە ناوی
ساندرۆ تونالی لەسەر مێزی گفتوگۆی یانەی شاهانە باس کراوە.
سەرچاوەکە بڵاویکردووە یانەکە ئامادەیە ئەو یاریزانە
ئیتاڵییە بگوازێتەوە و 70 ملیۆن یۆرۆشی بۆ ئامادەکردووە.
مارکا ئەوەی ئاشکراکردووە کەهەرچەندە کاماڤینگا و
چوامینی و سیبایۆس و ڤاڵڤێردی هێڵی ناوەرساتی ریاڵ مەدرید پێک دەهێنن، بەڵام مێرێنگی
باش دەزانێت پاش رۆیشتینی کروس هیچ یاریزانێک نییە لەڕوی شێوازی یاریکردنەوە جێگەی
ئەو ئەستێرە ئەڵمانییە بگرێتەوە.
تۆنالی ئامادەیە لەم هاوینەدا نیوکاسڵ بەجێبهێڵێت و لە
وڵاتیكی تر ئەزمونێکی نوێ تاقی بکاتەوە و واچاوەڕوان دەکرێت لەگەری رازی بوونی یانە
ئینگلزییەکە راستەوخۆ ساندرۆ تونالی بەگرێبەستی مێرێنگی رازی ببێت.
ئەستێرە
ئیتاڵییەکە لەگەڵ نیوکاسڵ بەشداری 53 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی شەش گۆڵ
و سێ ئەسیست تۆماربکات.