فلێک بۆ یاری ئینتەر تووشی کێشە بووەتەوە

PM:12:09:29/04/2025

328 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلیک لە هەڵبژاردنی پێکهاتەی تیپەکەی بەرامبەر ئینتەرمیلان رووبەڕووی کێشەیەکی گەورە دەبێتەوە بەهۆی کەمی توانای جەستەی یاریزانەکانی.

رۆژنامەی سپۆرت راپۆرتێکی سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای یانەی بەرشەلۆنە بڵاوکردووەتەوە تێدا باسی لایەنی جەستەی یاریزانەکانی بلەوگرنا دەکات پێش یاری ئینتەر میلان و پاش یاری کلاسیکۆ.

سپۆرت ئاماژەی بەوەکردووە لە یاری کۆتایی جامی شای رۆژی چوارشەممەی رابردوو، هەریەکە لە کۆندی و کۆبارسی و ئینیگۆ مارتینێز و پێدری و لامین یاماڵ و رافینیا و فێران تۆرێس 120 خولەک یارییان کردووە، هەربۆیە هانسی فلێکی راهێنەر تووشی کێشە بووەتە لە دانانی پێکهاتەی سەرەکی بەهۆی دابەزینی توانای جەستەی بەشێکی زۆر لە یاریزانەکانی.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە راهێنەرە ئەڵمانییەکە بۆیاری ئینتەر چاوەڕوان دەکرێت سوود لە رۆناڵد ئاراوخۆ و گاڤی و فێرمین لۆپێز وەربگرێت پشوو بە سێ یاریزانی پێکهاتەی سەرەکی بدات.

بەرشەلۆنە تەنها هەشت یاری ماوە بۆئەوەی بتوانێت هەردوو نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان و لالیگا بباتەوە، هەربۆیە فلێک دەیەوێت هاوسەنگی پێکهاتەکەی بپارێزێت و هەوڵ بدات کەمترین یاریزانی تووشی پێکان ببێت.