AM:11:14:29/04/2025
232 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پێگەی
جیهانی ئۆپتا پێشبینی دەکات ئارسیناڵ نازناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ بباتەوە و
بەرشەلۆنەش پلەی دووەم دەبێت.
کۆمپیوتەرە زیرەکەکەی ئۆپتا، بەگوێرەی
ئامارەکانی ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا پێشبینی براوەی ئەم وەرزەی
چامپیۆنزلیگی ئاشکراکرد.
ئۆپتا
رایگەیاندووە پاش لێکدانەوەی ئامارەکان، چانسی هەر چوار یانەکەی قۆناغی پێش کۆتایی
خولی یانە پاڵەوانەکانیان بۆ بردنەوەی نازناوەکە دیاریکردووە و بە رێژەی لەسەدا31
و پۆینت سێ ئارسیناڵ دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی ئەوروپا.
لەهەمان
کاتدا پێشبینییەکەی ئۆپتا، چانسی بەرشەلۆنەی بۆ بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی
چامپیۆنزلیگ بە لە سەدا 27 پۆینت چوار داناوە و چانسی پاریس سانجێرمانیش لەسەدا22ـە،
ئینتەر میلانیش کەمترین چانسی هەیە بۆ ئەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ بباتەوە و کە
تەنیا سەدا19 پۆینت دووە.
ئارسیناڵ
و پاریس سانجێرمان هەرگیز نازناوی چامپیۆنزلیگیان بەدەست نەهێناوە بەرشەلۆنە لە
مێژوودا پێنج جار بووەتە پاڵەوان کە کۆتاجارییان ساڵی 2015 بوو، ئینتەر میلانیش سێ
جار بوونەتە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکان.