مان یونایتد ئەستێرەیەکی ئینتەری دەوێت

AM:10:36:29/04/2025

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانچستەر یونایتد بەردەوامە لەهەوڵەکانی بۆ کڕینی دۆمفرێس و بۆ ئەم مەبەستە 30 ملیۆن پاوەندیان بۆ تەرخانکردووە.

بەرپرسانی یانەی مان یونایتد دەیانەوێت بۆ وەرزی داهاتوو یانەیەکی باش دروست بکەن بۆئەوەی بتوانن بگەرێنەوە بۆ ڕکابەریکردنی نازناوەکان.

رۆژنامەی زەسەن بڵاویکردووەتەوە یانەکە بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی دینزێل دۆمفرێس لە ئینتەر میلان و بۆ ئەم مەبەستە 30 ملیۆن پاوەندیان بۆ ئامادەکردووە.

سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە بەرگریکارە هۆڵەندییەکە یەکێکە لە چەکە کاریگەرەکانی پلانەکانی سیمیۆنی ئینزاگی راهێنەر و زۆر قورسە یانە ئیتاڵییەکە بەئاسانی دەستبەرداری ببن.

گرێبەستی دۆمفرێس لەگەڵ ئینتەر لە حوزەیرانی ساڵی 2028 کۆتایی پێدێت و بەبێ گەڕانەوە بۆ یانەکەی ناتوانێت گرێبەست لەگەڵ مان یونایتد ئەنجام بدات.

دینزێل دۆمفرێس لەگەڵ ئینتەر میلان لەم وەرزەدا بەشداری 39 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی هەشت گۆڵ و سێ ئەسیست تۆماربکات و ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات.