وێستەگەی داهاتووی ئەنچیلۆتی ئاشکرابوو

AM:09:38:29/04/2025

228 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل و ئەنچیلۆتی گەیشتنە رێکەوتنی سەرەتایی بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە.

فابریزۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکرد کە بەڕازیل و کارلۆ ئەنچیلۆتی گەشتوونەتە رێکەوتن و لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو راهێنەرەکە پەیوەندی بەکەمپی راهێنانی سامباوە دەکات.

سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە کارلۆ راستەوخۆ دوای کۆتاییهاتنی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید بە رەزامەندی هەردوولا هەڵدەوەشێننەوە.

فابریزیۆ ئاشکراشیکردووە، جیابوونەوەیەکی رێزدارانە لە نێوان ئەنچیلۆتی و یانەی شاهانە دەبێت و لە ئێستا تەنها هەنگاوه فەرمیەکانی ئەو بڕیارە ماوە بۆ کۆتایهاتنی بە پەیوەندییەکەیان.

بەڕازیل بۆ یەکەمین جار لە مێژووی خۆیاندا راهێنەرێکی بیانی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردەکەیان دەستنیشان دەکەن و چاویان لە سوود وەرگرتنە لە ئەزموونە دەوڵەمەندەکەی کارلۆ ئەنچیلۆتی بۆئەوەی مۆندیالی 2026ی ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیکان بۆ بەدەستبهێنێت.