ریاڵ مەدریید گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێ دەکاتەوە

AM:08:54:29/04/2025

152 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید گرێبەستی کۆرتوا بۆ دوو وەرزی تر واتە تاوەکوو هاوینی ساڵی 2028 نوێ دەکاتەوە.

ئاستە بەرزەکەی تیبۆ کۆرتوا لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید پێشکەشی دەکات وای لە بەرپرسانی مێرێنگی کردووە بیر لەوەبکەنەوە پاداشتی بدەنەوە.

گرێبەستی ئێستای ئەستێرە بەلجیکییەکە لەگەڵ یانەی شاهانە لە حوزەیرانی ساڵی 2026 کۆتایی پێدێت و هەرچەندە یانەکە سیاسەتی بەجۆرێکە ئەو یاریزانانەی تەمەیان لەسەروی 30 لەوەیە تەنها بۆ ماوەی وەرزێک ماوەی گرێبەستەکەیان درێژ دەکەنەوە بەڵام ریاڵ مەدرید ئەم یاسایە بۆ کۆرتوا دەشکێنێت.

تۆڕی ریلیڤیۆ بڵاویکردووەتەوە یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاریانداوە بۆماوەی دوو وەرز واتە تاوەکوو هاوینی ساڵی 2028 گرێبەستی تیبۆ کۆرتوا نوێ دەکەنەوە.

سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە ئەم نوێ کردنەوەیە کاتێکی زۆری ناوێت چونکە یاریزانەکە و یانەکە رازین بەم کارە و پێدەچێت لە داهاتوویەکی نزیکدا بەفەرمی رابگەیەندرێت.

کۆرتوا لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە بەشداری 279 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی لە 111 یاریدا گۆڵەکەی بە خاوێنی بهێڵێتەوە و 267 گۆڵیشی لێ تۆمارکراوە.