ریاڵ مەدرید پاداشتی ئەنچیلۆتی دەکات

PM:11:42:28/04/2025

444 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید پاداشتی ئەنچیلۆتی دەکات و پۆستی باڵیۆزی پێدەبەخشێت بەرامبەر مێژووە گەورەکەی.

تۆڕی ریلیڤیۆ بلاویکردووەتەوە، کارگێڕی ریاڵ مەدرید بە سەرۆکایەتی فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆک بڕیاریداوە پاداشتێکی گەورەی کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ئیتاڵی بکات.

ریلیڤیۆ ئاشکرایکردووە، یانەی شاهانە بڕیاریداوە سەرجەم مووچە ماوەکانی ماوەی گرێبەستەکە بە ئەنچیلۆتی بدات لە کاتێکدا لە هاوینی ئەمساڵدا دەڕوات و گرێبەستەکەشی لە هاوینی 2026 کۆتاییدێت، ئامانجیان ئەوەیە مووچەی ئەو ساڵەشی پێدەبن.

دەشڵێت، یانە ئیسپانییەکە پۆستی باڵیۆزی هەمیشەیی یانەکە دەبەخشێت بە ئەنچیلۆتی و هەر کاتێک بە یەکجاری بڕیاریدا واز لە کاری راهێنەرایەتی بهێنێت ئەوا پۆستەکەی چالاک دەکرێت.

رونیشیکردووەتەوە، ئەنجامە خراپەکانی ئەم وەرزە بە هیچ شێوەیەک نابێتە هۆکاری پچڕاندن یان تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان پێرێز و ئەنچیلۆتی، بەڵکو رێزێکی زۆر لەو راهێنەرە دەگیرێت بەهۆی ئەوەی مێژوویەکی نایابی لەگەڵ یانەکە نوسیوەتەوە و چەندین نازناوی لەگەڵیاندا بەدەستهێناوە کە سێ نازناویان چامپیۆنز لیگە.
خ . ک