یاریزانانی ریاڵ مەدرید دڵنیان دەبنە پاڵەوانی خولی ئیسپانیا

PM:11:24:28/04/2025

492 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یاریزانانی ریاڵ مەدرید متمانەی ئەوەیان بە خۆیان هەیە کە نازناوی ئەم وەرزەی لا لیگا بەدەستبهێنن.

رۆژنامەی ئاس رایگەیاندووە، لە ئێستادا لەنێو ژووری جلگۆڕینی ریاڵ مەدرید و لە راهێنانەکانی ئەو یانەیەدا هەست بە دڵخۆشییەکی زۆر دەکرێت لە ناو یاریزانەکاندا.

ئاس ئاماژەی بەوەداوە, دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی باش لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، یاریزانانی ریاڵ مەدرید پێیانوایە کە هێشتا لە توانایاندایە ببنە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا.

رونیشیکردووەتەوە، یاریزانانی یانەی شاهانە دڵنیان لەوەی ئەگەر سەرجەم یارییەکانی خۆیان بە بردنەوە کۆتایی پێبهێنن ئەوا دەتوانن پێشەنگی ریزبەندی لە بەرشەلۆنە وەربگرن چونکە ئەو یانەیە بە دڵنیاییەوە خاڵ لەدەستدەدات.

دەشڵێت، رۆحیەتێکی گەورەی کێبڕکێ لەنێو یانەی ریاڵ مەدرید دروستبووە کە هەموو شتێک دەکەن لەپێناو بردنەوەی دوو یاری داهاتوو بەرامبەر سێلتا ڤگۆ و بەرشەلۆنە لە خولی ئیسپانیدا چونکە ئەو دوو بردنەوەیە دەبێتە هۆی ئەوەی فشار لە بەرشەلۆنە بکەن و نازناوی ئەم وەرزەی خولەکەی لێ وەربگرن.

لە ئێستادا بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 76 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی ئیسپانیدایە بە جیاوازی چوار خاڵ لەگەڵ ریاڵ مەدرید، هەریەکەشیان پێنج یارییان ماوە لەم وەرزەی خولەکەدا.
خ . ک