ئینریکی: ئامادەین بۆ یارییەکەی ئارسناڵ

PM:11:02:28/04/2025

216 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی رایگەیاند ئارسناڵ یانەیەکی بەهێزە بەڵام ئامادەن بۆ رووبەڕووبونەوەیان و دەیانەوێت باشترینی خۆیان پێشکەش بکەن.

پێش یارییەکەیان بەرامبەر ئارسناڵ لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگ، لویس ئینریکی راهێنەری پاریس سان جێرمان رایگەیاند، ئارسناڵ یانەیەکی زۆر نایابە و کوالێتییەکی بەرزی هەیە.

ئینریکی وتی، ئێمە زۆر بە باشی دەزانین کە دەبێت چی بکەین لەو یارییە و بە ڕێژەی لە سەدا سەد ئامادەین، هەموومان سەرنجمان تەنها لەسەر ئەو یارییەیە و بیرمان لەسەرجەم شێواز و پلانەکان کردووەتەوە.

وتیشی، ئێمە و ئارسناڵیش زۆر لەیەک دەچین لەڕووی یاریکردنەوە و یاری بە کۆمەڵ ئەنجامدەدەین، توانای هێرشبردن و بەرگریشمان هەیە و پشت بە تەنها یەک یاریزان نابەستین.

دەشڵێت، لە هیچ شتێک ناترسم و هەست بە روداوی ئەرێنی دەکەم لە ئێستادا بەڵام لەوانەشە وانەبێت، دۆخی دەرونیم زۆر باشە و یاریزانەکانیش لە من باشترن، ئامانجمان نوسینەوەی مێژووە.

سەبارەت بە دوایین یارییان بەرامبەر ئارسناڵ کە لە قۆناغی یەکەمدا بوو، ئینریکی ئاماژەی بەوەدا، ئەو یارییە حەوت مانگ لەمەوپێش بووە و ئێستا یانەکەی لە بارودۆخێکی باشتردایە، هەردوو یانەکە ئامانجیان ئەوەیە بۆ یەکەمجار لە مێژوویاندا نازناوی چامپیۆنز لیگ بەدەستبهێنێت.
خ . ک