ریاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان کێبڕکێی گواستنەوەی ماستانتونۆ دەکەن

PM:10:41:28/04/2025

300 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید و پاریس لە مێرکاتۆی هاوینەدا کێبڕکێی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی لاوی ئەرجەنتینی دەکەن.

تۆڕی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا هەوڵی گواستنەوەی فرانکۆ ماستانتونۆی ئەستێرەی لاوی ئەرجەنتینی دەدەن.

سکای دوپاتیکردووەتەوە کە لە ئێستاوە بەرپرسانی هەردوو یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و پاریس سان جێرمانی فەرەنسی چوونەتە کێبڕکێیەکی بەهێزی یەکترەوە لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی ئەوەی کە ماستانتونۆ لەگەڵ یانەی ریڤەرپلەیت لە درەوشانەوەدایە و ئاستێکی نایاب پێشکەشدەکات بووەتە ئامانجی یانەکانی ئەوروپا وە نرخیشی بەردەوام لە بەرزبونەوەدایە و لە ئێستادا 44 ملیۆن یۆرۆیە.

ماستانتونۆ لەم وەرزەدا بەشداری لە 13 یاری ریڤەرپلەیت کردووە و خاوەنی چوار گۆڵ و دوو ئەسیستە، جگە لەوەش لەگەڵ هەڵبژاردەی لاوانی ئەرجەنتین لە کۆپا ئەمریکادا بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوت.