ئارتێتا: ئامانجمان بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنز لیگە

PM:10:29:28/04/2025

200 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارتێتا دوپاتیکردەوە ئامانجیان بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنز لیگ و نوسینەوەی مێژووە.
میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ پێش یارییەکەی پاریس سان جێرمان رایگەیاند، یاریزانەکانی لەم وەرزە کاری گەورەیان ئەنجامداوە بەڵام دەیانەوێت زیاتر جێبەجێبکەن.
ئارتێتا دەڵێت، ئامانجمان نوسینەوەی مێژوو وە بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنز لیگە، داوا لە هاندەران دەکەین ئامادەییان هەبێت و پشتگیری زۆرمان بکەن.
دەشڵێت، ئێمە نزیکین و پێوستە ئەم هەلە لەدەستنەدەین لە پێناو بەدیهێنانی خەونەکەمان، کاتێک روخساری یاریزانەکان دەبینم ناتوانم لەوە زیاتر چاوەڕێی دەستپێکردنی ئەم یارییە گرنگە بکەم.
ئارتێتا وتی، ئێمە لەو ساتەداین کە ویستومانە، هەوڵێکی زۆرمانداوە و پاداشتی کارەکانمان وەرگرتووە، دەمانەوێت تا کۆتا سات کێبڕکێ بکەین.
وتیشی، مێرینۆ و بن وایت راهێنانیان کردووە بەڵام دڵنیا نیم لەوەی دەتوانن سەرەکی بن یان نا، کالافیۆریش هێشتا ئامادەنییە بۆ یاریکردن.
خ . ک