PM:09:33:28/04/2025
208 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چاڤی بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی راهێنەرایەتی یانەی رۆما لە شوێنی رانێری.
بەرپرسانی یانەی رۆمای ئیتاڵی لە ئێستاوە هەوڵەکانیان دەستپێکردووە بەمەبەستی دیاریکردنی راهێنەرێکی نوێ بۆ یانەکەیان تا لە وەرزی داهاتوودا سەرپەرشتیاری یانەکەیان وەربگرێت.
بە گوێرەی هەواڵێکی تۆڕی فیچاجێس، کارگێڕی یانەی رۆما گفتوگۆکانیان لەگەڵ چاڤی هێرناندێزی راهێنەری پێشووی یانەی بەرشەلۆنە دەستپێکردووە تا ببێتە راهێنەری یانەکەیان بۆ وەرزی داهاتوو.
تۆڕەکە دوپاتیکردووەتەوە کە راهێنەرە ئیسپانییەکە لە ئێستادا بەهێزترین پاڵێوراوە تا ببێتە شوێنگرەوەی کلاودیۆ راهێنەری لە کاتێکدا لە رابردوودا کارلۆ ئەنچیلۆتیش یەکێکبووە لە پاڵێوراوەکان.
رونیکردووەتەوە، چاڤی چەند داواکارییەکی هەبووە لە یانە ئیتاڵییەکە کە یەکێکیان بەشداری کردنە لە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو، سەرجەم داواکارییەکانیش لەلایەن یانە ئیتاڵییەکەوە جێبەجێ دەکرێن و چاوەڕێی کۆتایی وەرز دەکەن.
خ . ک