PM:08:53:28/04/2025
224 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە چامپیۆنز لیگی لاوان بەرشەلۆنە
بردنەوەی بەسەر ترابزۆن بەدەستهێنا و بۆ سێیەم جار لە مێژوویدا بووە پاڵەوان.
لە یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگی لاوان،
هەردوو یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و ترابزۆن سپۆری تورکی رووبەڕووی یەکبونەوە.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکەکانی 11 و 18
ئیبراهیم دیارا و ئەندرێس کوێنکا دوو گۆڵیان بۆ بەرشەلۆنە تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا، لە خولەکەکانی 56 و 68 هوگۆ
ئەلبا و ئیبراهیم دیارا دوو گۆڵی تریان بۆ بەرشەلۆنە تۆمارکرد و دواتر لە خولەکی
89 تیبکۆگلو ترابازۆنی کردە خاوەنی گۆڵێک، سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی چوار گۆڵ
بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی یانە کەتەلۆنییەکە کۆتاییهات.
بەو ئەنجامە، لاوانی بەرشەلۆنە بۆ سێیەمین
جار لە مێژوویاندا توانیان نازناوی چامپیۆنز لیگی لاوان بەدەستبهێنن کە ئەوەش
زۆرترینە لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا و پێشتر لە ساڵانی 2014 و 2018 بووەتە
پاڵەوان.
خ . ک