PM:07:30:28/04/2025
272 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چامپیۆنز لیگ بەهێزترین پاڵەوانێتی لەسەر
ئاستی ئەوروپا لە قۆناغی پێش کۆتاییدایە و ئەم هەفتەیە هەردوو یاری چوونی ئەو
قۆناغە ئەنجامدەدرێن.
سێشەممە لەکاتژمێر 10ی شەودا و لە
یارییەکی بەهێزدا، یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری
یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی دەکات.
ئارسناڵ و پاریس سان جێرمان لە مێژوودا
پێنج جار رووبەڕووی یەکبونەتەوە، یانە لەندەنییەکە لە دوو یاریدا براوە بووە و
حەوت گۆڵی تۆمارکردووە بەڵام یانە فەرەنسییەکە بردنەوەی نییە و چوار گۆڵی
تۆمارکردووە و لە سێ یاریشدا یەکسانبوون.
ئارسناڵ لە رابردوودا دوو جار گەیشتووەتە
قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگ و یەکجاریان ئەو قۆناغەی تێپەڕاندوە و یەکجاریش
ماڵئاواییکردووە، ئەو یانەیە لە مێژووی قۆناغی پێش کۆتاییدا چوار یاری ئەنجامداوە
و یەک بردنەوە و یەکسانبونێک و دوو شکستی هەبووە، دوو گۆڵی تۆمارکردووە و چوار
گۆڵی لێکراوە.
یانە لەندەنییەکە لە ئێستادا بە باشترین
بارودۆخی خۆیدا تێدەپەڕێت و یەکێکیشە لە پاڵێوراوە بەهێزەکان بۆ بردنەوەی
نازناوەکە بەتایبەت دوای ئەوەی لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا سەرکەوتوو بوو لە
تێپەڕاندنی یانەی ریاڵ مەدرید.
لە بەرامبەردا، یانەی پاریس سان جێرمان لە
مێژوویدا چوار جار گەیشتووەتە قۆناغی پێش کۆتایی ئەم پاڵەوانێتییە و لە حەوت
یاریدا یەک بردنەوە و شەش شکستی هەبووە، چوار گۆڵی تۆمارکردووە و نۆ گۆڵی لێکراوە.
بەڵام لەم وەرزەدا ئەو یانەیە بەهۆی پێشکەشکردنی
ئاستێکی بەرز لە دوو قۆناغی رابردوودا، هەروەها بەرزبونەوەی ئاستی یاریزانەکانی و
بوونی لویس ئینریکی بە یەکێک لە یانە بەهێزەکان دادەنرێت و دیاریکراوە بۆ بردنەوەی
نازناوەکە.
خ . ک