جامی مەدرید.. مێدڤیدێڤ و زڤیرێڤ گەیشتنە قۆناغی چوارەم

PM:12:44:28/04/2025

80 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی مەدرید مێدڤیدێڤ و زڤیرێڤ گەیشتنە قۆناغی چوارەم و رۆبلێڤ و کۆرا ماڵئاواییانکرد.

لە یارییەکانی قۆناغی سێیەمی جامی مەدرید بۆ تێنسی سەرزەوی، دانێل مێدڤیدێڤی روسی بەرامبەر مانوێل سیرۆندۆلۆی ئەرجەنتینی یاریکرد.

مێدڤیدێڤ لە سەرەتای یارییەکەوە بە بەهێزی دەستیپێکرد و دوای تەنها یەک کاتژمێر بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە و گەیشتە قۆناغی چوارەم، خاڵەکانی هەردوو کۆمەڵەکەش شەش بە دوو گێم بوون.

لە یارییەکانی تریشدا، ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی رووبەڕووی داڤیدۆڤیچی ئیسپانی بووەوە و بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک یارییەکەی لێبردەوە و گەیشتە هەمان قۆناغ.

هەریەکە لە ئەندریە رۆبلێڤی روسی و سباستیان کۆردای ئیسپانی بەرامبەر بۆبلیکی ئەڵمانی و کاسپەر رودی نەرویجی تووشی شکستهاتن و ماڵئاواییان لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

خ . ک