جامی مەدرید.. جۆکۆڤیچ بە ئارناڵدی دۆڕا و ماڵئاواییکرد

PM:02:30:27/04/2025

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی مەدرید جۆکۆڤیچ بە ئارناڵدی دۆڕا و ماڵئاواییکرد، تیستیپاسیش گەیشتە قۆناغی سێیەم.

لە قۆناغی دووەمی جامی مەدرید بۆ تێنسی سەرزەوی، نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی بەرامبەر ماتیۆ ئارناڵدی ئیتاڵی یاریکرد.

یارییەکە تەنها یەک کاتژمێر و 42 خولەکی خایاند و بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو ئارناڵدی بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یارییەکەی لە جۆکۆڤیچ بردەوە، خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە سێ، شەش بە چوار گێم بوون.

لە یارییەکانی تریشدا، ستیفانۆس تیستیپاسی یۆنانی رووبەڕووی یان لیناردی بولگاری بووەوە و بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.

هەریەکە لە کی نیشکۆری و لیچکا و نیکۆلاس گاری رووبەڕووی شاپۆڤالۆڤ و کامیرۆن نوری و گریگۆر دیمیترۆڤ بوونەوە و یارییەکانیان پێدۆڕاندن.

دوای ئەو ئەنجامانە، ئارناڵدی و تیستیپاس و کامیرۆن نوری و دیمیترۆڤ و شاپۆڤالۆڤ گەیشتنە قۆناغی سێیەم و جۆکۆڤیچ و یان لینارد و گاری ماڵئاواییانکرد.

خ . ک