لە باسکەی ئەوروپا ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە دۆڕان

AM:11:13:26/04/2025

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە باسکەی ئەوروپا ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە بۆ دوومجاری بەدوای یەک تووشی شکستهاتن.

لە دووەم هەفتەی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بووە میوانی یانەی ئۆلمپیاکۆسی یۆنانی.

لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی ریاڵ مەدرید باشتر بینران و بە ئەنجامی 25 بە 15 خاڵ پێشکەوتن بەڵام لە سێ تایمەکەی تردا یاریزانانی ئۆڵۆمپیاکۆس ئاستێکی باشیان پێشکەشکرد و سەرەنجام یارییەکەیان بە جیاوازی شەش خاڵ و بە ئەنجامی 77 بە 71 خاڵ بردەوە.

ئەمە دووەم بردنەوەی بەدوای یەکی ئۆڵۆمپیاکۆس بوو لە ریاڵ مەدرید دوای ئەوەی لە یاری یەکەمیشدا بە ئەنجامی 84 بە 72 خاڵ بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، بڕیارە سێشەمەەی داهاتووش سێیەم یاری نێوانیان ئەنجامبدەن.

لە هەمان قۆناغ، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی رووبەڕووی مۆناکۆی فەرەنسی بووەوە و بە ئەنجامی 79 بە 92 خاڵ یارییەکەی پێدۆڕاند، لە کاتێکدا لە یاری یەکەمیشدا شکستیهێنابوو بەرامبەری.

خ . ک