جامی مەدرید. زڤیرێڤ و رۆبلێڤ گەیشتنە قۆناغی سێیەم

AM:09:43:26/04/2025

100 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی مەدرید زڤیرێڤ و رۆبلێڤ گەیشتنە قۆناغی سێیەم و هولگەر رۆن بەهۆی پێکانەوە کشایەوە.

لە یارییەکانی قۆناغی دووەمی جامی مەدرید بۆ تێنسی سەرزەوی، ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی بەرامبەر باوتێستای ئیسپانی یاریکرد.

لە سەرەتای یارییەکەوە، زڤیرێڤ بە ئاستێکی نایابەوە دەستیپێکرد و سەرەنجام دوای یەک کاتژمێر و هەشت خولەک بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە، خاڵەکانی هەردوو کۆمەڵەکەش شەش بە دوو گێم بوون.

لە یارییەکانی تریشدا، کاسپەر روودی نەرویجی رووبەڕووی ئارسەری فەرەنسی بووەوە و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.

دانێل مێدڤیدێڤ و ئەندریە رۆبلێڤ و کۆبۆلی یارییەکانیان بە براوە بۆ ئەژمار کرا بەهۆی کشانەوەی بەرامبەرەکانیانەوە کە لاسلۆ دگێری و گایل مۆنفیس و هولگەر رۆن بوون دوای ئەوەی تووشی پێکانبوون.

هەریەکە لە زڤیرێڤ و مێدڤیدێڤ و رۆبلێڤ و کاسپەر روود و کۆبۆلی سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتیەکە مسۆگەر کرد، هولگەر رۆن و باوتێستا و ئارسەر ماڵئاواییانکرد.

خ . ک