PM:05:34:25/04/2025
5320 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارسناڵ پلانی گواستنەوەی رۆدریگۆ و کاماڤینگا
و گولەری داڕشتووە لە هاوینی ئەمساڵدا.
رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردووەتەوە،
بەرپرسانی یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی گواستنەوەی سێ ئەستێرەی ریاڵ مەدریدیان
کردووەتە ئامانج لە هاوینی ئەمساڵدا لەپێناو بەهێزتر کردنی پێکهاتەی یانەکەیان بۆ
وەرزی داهاتوو.
رۆژنامەکە رایگەیاندووە، ئامانجی یەکەمی
یانە لەندەنییەکە ئیمزاکردنی گرێبەستە لەگەڵ رۆدریگۆی ئەستێرەی بەرازیلی چونکە
دڵنیان کە زۆرترین سوود بە یانەکەیان دەگەیەنێت لە هێڵی هێرشبردندا.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئیدواردۆ کاماڤینگای ناوەڕاستکاری
فەرەنسی پلانی دووەمی بەرپرسانی ئارسناڵە تا لەگەڵ هەریەکە لە دیکلان رایس و مارتن
ئۆدیگارد هێڵێکی ناوەڕاستی بەهێز دروست بکەن.
رونیشیکردووەتەوە، ئاردا گولەری یاریزانی
لاوی تورکی پلانی سێیەمی یانە ئینگلیزییەکەیە و یاریزانەکەش داوای رۆیشتن لە یانەی
شاهانە دەکات ئەگەر هەلی زیاتری پێنەدرێت و بەردەوام لەسەر کورسی یەدەگ بمێنێتەوە.
دوپاتیکردووەتەوە کە ئامانجی ئارسناڵ
ئەوەیە کە بەهێزترین پێکهاتە بۆ میکێل ئارتێتا دروستبکات تا بتوانێت لە وەرزی
داهاتوودا نازناوی پریمەر لیگ بەدەستبهێنن.
خ . ک