PM:04:52:25/04/2025
592 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سبەینێ لە جامی شا بەرشەلۆنە و ریاڵ
مەدرید یاری کۆتایی ئەنجامدەدەن و براوەی نازناوەکە یەکلادەکەنەوە.
سبەینێ لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا
و لە کاتژمێر 11ی شەودا، هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید لە یاری کلاسیکۆدا
و لە یاریگای لاکارتوخا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
بەرشەلۆنە کە لە رابردوودا 31 جار بووەتە
پاڵەوانی جامی شا و ئەوەش زۆرترینە لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا دەیەوێت بە
بردنەوەی ئەم یارییە ژمارەی نازناوەکانی زیادبکات.
لە بەرامبەردا ریاڵ مەدرید ئامانجی ئەوەیە
21ەمین نازناوی جامی شا لە مێژووی زۆیدا بەدەستبهێنێت جگە لەوەش تۆڵەی دوو
شکستەکەی لە دوو کلاسیکۆی رابردودا لە بەرشەلۆنە بکاتەوە.
یانە کەتەلۆنییەکە لەم وەرزەی جامی شای
ئیسپانیا تا ئێستا پێنج یاری ئەنجامداوە و چوار بردنەوە و یەکسانبونێکی هەیە، 18
گۆڵی تۆمارکردووە و پێنج گۆڵی لێکراوە، لە بەرامبەردا یانەی شاهانە چوار بردنەوە و
یەکسانبونێکی هەیە، وە هەروەها 18 گۆڵی کردووە و هەشت گۆڵی لێکراوە.
خ . ک