کام یانە زۆرترین یاری بە یاریزانە سەرو 30 ساڵانەکان کردووە؟

PM:03:47:25/04/2025

1296 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەتلەتیکۆ مەدرید پلەی یەکەمی ئەو یانانەی گرتووە کە یاریزانە سەرو 30 ساڵەکانی زۆرترین خولەک یارییان ئەنجامداوە.

بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی ماڵپەڕی ترانسفێرمارکێت، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە پێشەنگی لیستی ئەو یانانەی ئەوروپایە کە یاریزانە سەرو 30 ساڵانەکانیان زۆرترین خولەک یارییان کردووە کە 15 یاریزانی سەرو 30 ساڵە لە یانەکە تا ئێستا 19 هەزار و 468 خولەک بەشداری یارییەکانیان کردووە.

ئەم ئامارە سەرنجڕاکێشە چونکە زۆرێک لە بردنەوەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید لەم وەرزەدا لە خولەکەکانی کۆتاییدا بەدەستهێنراون، لەگەڵ ئەوەشدا وا دیارە دیێگۆ سیمیۆنی پێویستی بە هەندێک گۆڕانکاری پێویست هەیە بۆ وەرزی داهاتوو بۆ ئەوەی تێکڕای تەمەنی تیپەکەی دابەزێنێت.

لەلایەکی دیکەوە ناپۆلی بە 18 هەزار و 795 خولەک یاریی یاریزانانی سەروو تەمەنی 30 ساڵ لە پلەی دووەمدایە، هەریەکە لە مایۆرکا و ڤایکانۆ و خیتافی و بۆخوم و مانچستەر سیتی لە پلەکانی سێیەم تا هەشتەم دێن، بوونی ژمارەیەکی زۆر لە یانە ئیسپانییەکان لەم لیستەدا یەکێکە لە گرینگترین رووداوەکان بۆ لالیگا.

هەر لە لیستەکەدا یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی لە پلەی 14یەم دێت و یانەی بایرن میونشنیش لە پلەی 17یەم.