PM:12:42:25/04/2025
300 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمشەو لە خولی فەرەنسا پاریس رووبەڕووی
نیس دەبێتەوە و لە چامپیۆنز لیگی ئاسیا هیلال یاری هەیە.
یارییەکانی خولەکانی جیهان بەردەوامییان
هەیە و ئەمشەو لە دەستپێکی هەفتەی 31ی خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان لە
یاریگای خۆیدا بەرامبەر یانەی نیس یاریدەکات.
پاریس کە ماوەی چەند هەفتەیەکە بووەتە
پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەکە، ئامانجی ئەوەیە لەسەر ئەنجامە نایابەکانی ئەم وەرزەی
بەردەوام بێت تا ئاستیان دانەبەزێت لە کۆتایی وەرزدا.
پاریس سان جێرمان دەیەوێت بە بێ هیچ
شکستێک کۆتایی بەم وەرزەی خولی فەرەنسا بهێنێت چونکە تا ئێستا 30 یاری ئەنجامداوە
و خاوەنی 24 بردنەوە و شەش یەکسانبوونە، تەنها چوار یاریشی ماوە کە ئەنجامیبدات.
هەر ئەمشەو بەڵام لە قۆناغی چارەکی کۆتایی
چامپیۆنز لیگی ئاسیا، یانەی هیلالی سعودی رووبەڕووی یانەی گوانگجۆی کۆریای باشووری
دەبێتەوە و براوەیان دەگاتە قۆناغی پێش کۆتایی.
خ . ک