AM:11:58:25/04/2025
420 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڤلاهۆڤیچ تووشی پێکان بووە و لە سێ یاری داهاتووی
یۆڤانتۆس لە خولی ئیتاڵیا بەشداری ناکات.
دوسان ڤلاهۆڤیچ لەم وەرزەدا یەکێک بووە لە هێرشبەرە گرنگەکانی
یۆڤانتۆس، وە دوای ئەوەی ئیگۆر تودۆریش پۆستی سەرۆکی ڕاهێنەرایەتی یانەکەی وەرگرت،
پێگەکەی لە تیپەکە پتەوتر بوو.
هێرشبەرە سربییەکەی یۆڤانتۆس لە یارییەکەی بەرامبەر
پارما تووشی پێکان بوو، کە یەکەم دۆڕانی بیانکۆنێری بوو لە سەردەمی تۆدۆر، لە تایمی
دووەمیشدا فرانسیسکۆ کۆنسێساو جێگەی گرتەوە.
هەرچەندە پێکانەکەی لە سەرەتادا پێناچوو زۆر جددی بێت، بەڵام
بەپێی راگەیەندراوە فەرمییەکەی یۆڤانتۆس، ڤلاهۆڤیچ لانیکەم پێویستی بە 14 بۆ 20 ڕۆژ
پشوو دەبێت، هەر بۆیەش لانیکەم لە سێ یارییەکانی داهاتووی بیانکۆنێریدا بەشداری
ناکات.
یارییەکانی بەرامبەر مۆنزا و بۆلۆنیا و لازیۆ کە کاریگەرییەکی
بەرچاوی دەبێت لەسەر ئەگەری سەرکەوتنی یۆڤانتۆس بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، وە
دەبێت بەبێ هێرشبەرە سەرەکییەکەیان یاری بکەن.
یاریزانە سڕبییەکە لەم وەرزەدا تا ئێستا 38 یاری ئەنجامداوە
خاوەنی 14گۆڵ و پێنج ئەسیستە.