PM:10:15:24/04/2025
304 جار خوێندراوەتەوە
+
-
خیسۆس دوپاتیکردەوە یانەکانی چامپیۆنز لیگی ئاسیا بەهێزن
و ئەوانیش بۆ پاڵەوانبوون دەجەنگن.
پێش روبەڕوبوونەوەی یانەی گوانژۆ لە چامپیۆنز لیگی
ئاسیا، خیسۆسی راهێنەری هیلال رایگەیاند، شانازییە بۆ ئەوان لە نێو باشترین هەشت
یانەی ئاسیادان، دەیەوێت چامپیۆنز لیگی ئاسیا ببەنەوە چونکە ئەو نازناوەی لە
کاروانی وەرزشیدا کەمە، وە ئەوان وەرزی پێشوو تەنها چامپیۆنز لیگیان نەبردوەتەوە و
ئەم وەرزە هەوڵی بەدەستهێنانی دەدەن.
وتیشی: سەرەڕای ئەو ڕێزەی کە بۆ ڕکابەرەکەمان هەمانە، بەڵام
بۆ بردنەوەی ئەم پاڵەوانێتییە هاتووین بۆ جددە، بێگومان کێبڕکێکە سەختە، بەڵام پێمان
باشە خۆمان بە ڕکابەری سەرەکی نەزانین بۆ ئەوەی بتوانین بە تەواوی سەرنجەوە بەردەوام
بین لەسەر ڕێگاکەمان.
جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، لە چامپیۆنز لیگی ئاسیا
یانەکان ئاستیان لە یەکەوە نزیکە و ناکرێت هیچ یانەیەک وەک پاڵێوراوی سەرەکی
تەماشابکرێت.
وتیشی: ئێمە وەک یانەی هیلال دەمانەویت دووبارە ئەم
نازناوە بەدەستبهێنن و ببینەوە پاڵەوان، یانەی گوانژۆش پاڵنەری باشیان هەیە بۆ
بەدەستهێنانی نازناوەکە.