PM:09:33:24/04/2025
552 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بۆرنمۆس ئارەزووی گواستنەوەی فران گارسیا دەکات و ریاڵ
مەدریدیش بە 25 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری دەبێت.
فران گارسیا لە هاوینی ساڵی 2023 لە ریزەكانی رایۆ
ڤاییكانۆ بە بڕی پێنج ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە كرد و گرێبەستەكەی
لەگەڵ ئەو یانەیە لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.
بە گوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی رێلیڤۆ، تاوەكو ئێستا
داهاتووی فران گارسیا یەكلایینەبووەتەوە و پێدەچێت كاروانی وەرزشی یاریزانەكە
لەگەڵ مەدرید لە کۆتایی نزیك بووبێتەوە.
بە گوێرەی زانیاریەكانی هەمان سەرچاوە، بۆرنمس یەكێكە
لەو یانانەی كە گرنگی بە گواستنەوەی یاریزانەكە دەدات و ریاڵ مەدریدیش بۆ
دەستبەرداربوون لە تواناكانی یاریزانە 25 ساڵانەكەی داوای 25 ملیۆن یۆرۆ دەكات.
فران گارسیا لەم وەرزەدا بەشداری 41 یاریی كردووە و
توانیویەتی چوار گۆڵ درووست بكات.