پیاستری خەڵاتی فۆرمولا وەنی سعودیەی بەدەستهێنا

PM:01:57:21/04/2025

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیاستری خەڵاتی فۆرمولا وەنی سعودیەی بەدەستهێنا و ڤێرستاپنیش لە پلەی دووەمدا بوو.

پێشبڕکێی خەڵاتی گەورەی فۆرمولا وەنی سعودییە کۆتاییهات و ئۆسکار پیاستی ئوستراڵی کە لە تیمی ماکلارێنە توانی ببێتە براوەی خەڵاتەکە دوای ئەوەی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

پیاستری ماوەی پێشبڕکێکەی بە یەک کاتژمێر و 21 خولەک و شەش چرکە بڕی بە جیاوازی تەنها دوو خولەک لەگەڵ ماکس ڤێرستاپنی هۆڵەندی کە لە تیمی رێد بوڵە.

هەریەکە لە چارلز لوکلێر لە تیمی فێراری و لاندۆ نۆرێس لە تیمی ماکلارێن و رۆسێل و ئەنتۆنێلی لە تیمی مێرسیدێس لە پلەکانی سێیەم تا شەشەمی پێشبڕکێکەدا بوون.

دوای تەواوبوونی پێشبڕکێی سعودیە، تیمی ماکلارێن پێگەی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی بەهێزتر کرد بە کۆکردنەوەی 188 خاڵ، مێرسیدێس لە پلەی دووەمدایە و رێد بوڵ پلەی سێیەمی گرتووە.

خ . ک