PM:08:27:20/04/2025
348 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئینگلتەرا لیڤەرپوول بە گۆڵێکی بێوەڵام شکستی بە
لیستەر هێنا و هەنگاوێکی دیکە لە بردنەوەی نازناوەکە نزیکبووەوە.
لە یارییەکی هەفتەی 33ـی خولی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوول
لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی لیستەر سیتی.
تایمی یەکەم، لیڤەر باڵادەستی خۆی پیشاندا و چەند جارێک
نزیکبوو لە تۆماری گۆڵ، بەڵام سەرجەم هەوڵەکان بێ ئاکامبوون و نیوەی یەکەم بە
خاوێنی کۆتایی هات.
لە تایمی دووەم، رێدز بە هەمان ئاست هاتەوە یاریگا و
بەردەوامبوو لە فشارکردن، تا لە خولەکی 76 ئارنۆڵد بە لێدانێکی بەهێز تاکە گۆڵی
یارییەکەی تۆمارکرد.
سەرەنجام یارییەکە بەو گۆڵەی ئارنۆڵد لە سودی لیڤەرپوول
کۆتایی هات، بەو ئەنجامە رێدز بە کۆکردنەوەی 79 خاڵ پێشەنگی گرتووە و هەنگاوێکی
گەورە لە بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی خولەکە نزیکبووەوە.