PM:04:28:20/04/2025
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی میونشن زڤیرێڤ لە شیلتۆنی بردەوە
و بۆ سێیەمین جار لە مێژوویدا نازناوەکەی بەدەستهێنا.
لە یاری کۆتایی جامی میونشن بۆ تێنسی
سەرزەوی، ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی بەرامبەر بن شیلتۆنی ئەمریکی یاریکرد.
لە سەرەتای یارییەکەوە زڤیرێڤ بە ئاستێکی
نایابەوە دەستیپێکرد و کۆمەڵەی یەکەمی بە ئەنجامی شەش گێم بەرامبەر دوو گێم لە سوودی
خۆی کۆتایی پێهێنا.
دواتر لە کۆمەڵەی دووەمدا، بن شیلتۆن
هەوڵیدا ئەنجامەکە یەکسانبکاتەوە بەڵام بە ئەنجامی شەش بە چوار گێم لە سوودی زڤیرێڤ
کۆتاییهات و دوای یەک کاتژمێر و 12 خولەک کۆتایی بە یارییەکە هێنا.
سەرەنجام زڤیرێڤ بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی
بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە و توانی بۆ سێیەمین جار لە مێژوویدا نازناوی جامی
میونشن بەدەستبهێنێت کە رابردوودا لە ساڵانی 2017 و 2018دا بووەتە پاڵەوان.
خ . ک