PM:04:00:20/04/2025
320 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مان یونایتد 135 ملیۆن یۆرۆی ئامادەکردووە
لە پێناو گواستنەوەی سیمۆنز لە هاوینی ئەمساڵدا.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی بڵاویکردەوە،
بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە ئێستاوە هەوڵەکانیان دەستپێکردووە
بەمەبەستی دروستکردنی پێکهاتەیەکی بەهێز بۆ وەرزی داهاتوو تا بتوانن کێبڕکێی نازناوەکان
بکەن.
ئەو رۆژنامەیە ئاماژەی بەوەداوە کە یانە
ئینگلیزییەکە ئیمزاکردنی گرێبەستی لەگەڵ چاڤی سیمۆنزی ئەستێرەی هۆڵەندی و یانەی
لایپزیگی ئەڵمانی کردووەتە ئامانج.
نوسیویەتی، کارگێڕی شەیتانە سوورەکان ئۆفەرێکی
خەیاڵیان ئامادە کردووە کە بڕەکەی 135 ملیۆن یۆرۆیە تا پێشکەشی لایپزیگی بکەن
بەرامبەر فرۆشتنی سیمۆنز پێیان لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا.
راشیگەیاندووە، سیمۆنز هەرچەندە تەمەنی
تەنها 21 ساڵە بەڵام لە یاریگاکاندا بە ئاستێکی نایابەوە دەردەکەوێت و توانا و
بەهرەیەکی زۆری هەیە، ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی کە بەرپرسانی لایپزیگ بە ئاسانی
دەستبەرداری نەبن و چاوەڕێی ئۆفەرێک دەکەن کە کەمتر نەبێت لە 150 ملیۆن یۆرۆ.
خ . ک