PM:03:31:20/04/2025
524 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیڤەرپوڵ گواستنەوەی مبێمۆی کردووەتە
ئامانج تا وەرزی داهاتوو لەگەڵ محەمەد سەڵاح لە هێڵی هێرشبردندا بن.
یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە ماوەی
رابردوودا گرێبەستی هەریەکە لە محەمەد سەڵاح و ڤێرجیل ڤان دایکی نوێکردەوە بەڵام
بەپێی هەواڵی رۆژنامەکان بێت ئەو یانەیە دەیەوێت پێکهاتەکەی زیاتر بەهێز بکات بۆ
وەرزی داهاتوو.
رۆژنامەی زە سەن بڵاویکردووەتەوە،
بەرپرسانی یانەی لیڤەرپوڵ چاودێری برایان مبێمۆی ئەستێرەی یانەی برێنتفۆرد دەکەن
دوای ئەوەی لەم وەرزەدا بە ئاستێکی سەرنجڕاکێشەوە دەرکەوتووە.
رۆژنامەکە رایگەیاندووە، کارگێڕی لیڤەرپوڵ
بە نیازن لە نزیکترین کاتدا گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە
دەستپێبکەن لە پێناو رازیکردنی کە پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات تا وەرزی داهاتوو
لەگەڵ محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی میسڕی لە هێڵی هێرشبردنی یانەکەیاندا بن.
دەشڵێت، بە ئەگەری زۆرەوە یانەی برێنتفۆرد
رازیدەبێت بە فرۆشتنی ئەو هێرشبەرە بەڵام داوای بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ دەکات بەرامبەر
دەستبەرداربوون لێی لە کاتێکدا یانەکانی ئارسناڵ و نیوکاسلیش هەوڵی گواستنەوەیان
داوە.
زە سەن نوسیویەتی، مبێمۆ خاوەنی چەند شێوازێکی
یاریکردنە و یەکێکە لە ئەستێرەکانی ئەم وەرزەی پریمەر لیگ کە ئەوەش بووەتە هۆکاری
ئەوەی زۆربەی یانەکان گرنگی بە گواستنەوەی بدەن، لەم وەرزەشدا بەشداری 33 یاری
پریمەر لیگی کردووە و 18 گۆڵی تۆمارکردووە و شەش ئەسیستی هەیە.
خ . ک