PM:02:37:20/04/2025
596 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە پێکانی لیڤاندۆڤسکی راگەیاند و
ئەو یاریزانە سێ هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری بەرشەلۆنە لە
یاری یانەیەکی بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ لە تایمی دووەمدا تووشی پێکانهات و گۆڕانکاری
پێکرا بەهۆی ئەوەی نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات.
ئەمڕۆ یانەی بەرشەلۆنە لە پێگەی فەرمی
خۆیان بڵاویانکردەوە لیڤاندۆڤسکی تووشی پێکانبووە لە لە ماسولکەکانی رانی چەپیدا
دوای ئەوەی پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدراوە.
یانە کەتەلۆنییەکە دوپاتیکردووەتەوە کە
ئەو یاریزانە رۆژانە لەژێر چاودێری وردی پزیشکەکانی یانەکەیاندا دەبێت و گەڕانەوەی
دەکەوێتە زوو یان دڕەنگ چاکبونەوە لە پێکانەکەی.
دواتریش رۆژنامەکان ئاشکرایانکرد کە
لیڤاندۆڤسکی ماوەی سێ هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە و بەشداری یاری کۆتایی
جامی شای ئیسپانیا ناکات، جگە لەوەش ئەگەری بەشداریکردنی بەرامبەر ئینتەر میلان لە
یاری چووندا ئەستەمە.
خ . ک