PM:01:33:20/04/2025
524 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مانچستەر یونایتد دەیەوێت راشفۆرد بداتە ئەستۆن ڤێلا و
لە بەرامبەردا واتکینز بگوازنەوە ریزەکانیان.
پەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتد دەیانەوێت لە هاوینی
داهاتوودا گۆڕانکاری گەورە لە پێکهاتەکەیان ئەنجام بدەن و چەند یاریزانێک
بگوازنەوە ریزەکانیان.
دەیلی ستار بڵاویکردووەتەوە مان یونایتد دەیەوێت لەگەڵ
بەرپرسانی ئەستۆن ڤێلا کۆببەنەوە سەبارەت بە داهاتووی مارکۆس راشفۆرد.
سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە یونایتد ئامادەیە واژۆ لەسەر گرێبەستی
ئەو یاریزانە بکات لە خواستنەوە بۆ هەمیشەی، بەڵام پێویستە ئەستۆن ڤێلا ئۆلی
واتیکینزیان پێشکەش بکەن.
گواستنەوەی واتکینز بۆ مانچستەر یونایتد دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی
کێشەکانی هێڵی پێشەوەی یانەکە و لەهەمان کاتدا ئەو بڕە پارەیەی تەرخانیان کردووە
بۆ کڕینی هێرشبەرێک لە پێگەیەکی تری یاریگادا خەرجی دەکەن.
تاوەکوو ئێستا هەڵوێستی ئەستۆن ڤیلا سەبارەت بەم
گرێبەستە ڕوننیە بەڵام پێدەچێت رەزامەندی لەسەر ئەنجامدانی بدەن، چونکە راشفۆرد لە
ئێستدا ئاستێکی باش پێشکەش دەکات و نایانەوێت بەئاسانی دەستبەردرای ببن.