PM:12:42:20/04/2025
316 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینریکی دوپاتیکردەوە ئامانجی سەرەکییان چامپیۆنز لیگە و
ستایشی یاریزانە لاوەکانی پاریسیشی کرد.
پاش بردنەوەیان لە لی هاڤری، لویس ئینریکی راهێنەری
پاریس سان جێرمان رایگەیاند، یارییەکی بەهێز بوو چونکە بەرامبەر یانەیەک یارییان
کردووە پێویستان بە خاڵ هەبووە بۆ مانەوە لە خولی فەڕەنسا، بەشێک لە یاریزانەکانی
لە پێگەی جیاواز یارییان کردووە و پیرۆزبایی لە یاریزانەکانی دەکات کە بە تۆپ و
بەبێ تۆپ ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کردووە.
راشیگەیاند، ئامانجی یەکەم و سەرەکییان چامپیۆنز لیگە،
دەبێت یاریزانەکانی بەباشی ئامادەن بن بۆ ئەو پاڵەوانێتییە، دەشبێت تەواوی
یاریزانەکانیان سەرەتا بەرژەوەندی تیپەکە لەبەرچاو بگرن پاشان خۆیان، بوونی هەموو
یاریزانەکانیش گرنگە بۆیان چونکە ئەگەری راگیران یاخود پێکانیان هەیە.
وتیشی: شێوازی یاریکردنی یاریزانەکان خەیاڵی بوو، زۆرێکیان
لە پۆستە جیاوازەکاندا یارییان دەکرد و بەباشی دەرکەوتن، ئەوەی گرنگە دەمانزانی لە
هەر بارودۆخێکدا پێویستە چی بکەین.
ئینریکی ستایشی ئاستی هەردوو یاریزانی لاو، ئیبراهیم
مبایا و سێنی مایلیوی کرد، دێزیرێ دۆویشی بە یاریزانێکی زۆر باش وەسفکرد و پێشیوایە
داهاتوویەکی گەورەی دەبێت.