AM:10:40:19/04/2025
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی میونشن زڤیرێڤ بردنەوەی بەسەر
فریکچپۆر بەدەستهێنا و گۆڤان بە سیرۆندۆلۆ دۆڕا.
لە درێژەی یارییەکانی جامی میونشن بۆ
تێنسی سەرزەوی و لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا، ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی بەرامبەر
فریکچپۆری هۆڵەندی یاریکرد.
لە سەرەتای یارییەکەوە، کێبڕکێیەکی بەهێز
لە نێوان هەردوو یاریزانەکەدا بینرا و کۆەمڵەی یەکەم بە ئەنجامی حەوت بە شەش گێم
لە سوودی فریکچپۆر کۆتاییهات بەڵام زڤیرێڤ بە بردنەوەی کۆمەڵەی دووەم بە هەمان
ئەنجام یارییەکەی یەکسانکردەوە.
لە کۆمەڵەی سێیەم و یەکلاکەرەوە، زڤیرێڤ
ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد و بە ئەنجامی شەش بە چوار گێم لە سوودی خۆی کۆتایی
پێهێنا، سەرەنجام دوای سێ کاتژمێر و 14 خولەک بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک
یارییەکەی بردەوە.
لە یارییەکانی تریشدا، دەیڤد گۆڤان بە
ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر شکستیهێنا بەرامبەر سیرۆندۆلۆ، مارۆزسانیش لە
بێرگسی بردەوە.
هەریەکە لە زڤیرێڤ و سیرۆندۆلۆ و مارۆزسان
گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە، فریکچپۆر و گۆڤان و بێرگس
ماڵئاواییانکرد.
خ . ک