AM:10:02:19/04/2025
108 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی بەرشەلۆنە ئەلکاراز بە بردنەوە لە
دی مینۆر گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی و تیستیپاس کشایەوە.
لە یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی
بەرشەلۆنە، کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی بەرامبەر ئەلێکس دی مینۆری ئوستراڵی یاریکرد.
لە یارییەکەدا، ئەلکاراز ئاستێکی نایابی
پێشکەشکرد و دوای یەک کاتژمێر و 34 خولەک بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر
یارییەکەی بردەوە و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی، خاڵی کۆمەڵەکانیش حەوت بە پێنج، شەش
بە سێ گێم بوون.
لە یارییەکانی تریشدا، کارین خاشانۆڤی
روسی رووبەڕووی داڤیدۆڤیچی ئیسپانی بووەوە و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوەی
بەسەردا بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناغی داهاتوو.
کاسپەر رودی نەرویجی شکستیهێنا بەرامبەر
هولگەر رۆنی دانیمارکی و ماڵئاواییکرد، تیستیپاسیش بەهۆی پێکانەوە ماڵئاواییکرد و
یارییەکەی بە دۆڕان بۆ ئەژمار کرا.
خ . ک