AM:09:39:18/04/2025
80 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی بەرشەلۆنە ئەلکاراز گەیشتە قۆناغی
چارەکی کۆتایی و روبلێڤ بە داڤیدۆڤیچ دۆڕا و ماڵئاواییکرد.
لە قۆناغی 16ی جامی بەرشەلۆنە بۆ تێنسی
سەرزەوی، کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی بەرامبەر لاسلۆ دگێری سلۆڤینی یاریکرد.
لە سەرەتای یارییەکەوە ئەلکاراز بە
ئاستێکی نایابەوە دەستیپێکرد و سەرەنجام توانی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر
بردنەوە بەدەستبهێنێت، خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە دوو، شەش بە چوار گێم بوون.
لە یارییەکانی تریشدا، ئەلێکس دی مینۆری
ئوستراڵی رووبەڕووی جاکۆپ فێرنلی ئیتاڵی بووەوە و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر
بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، ئەندریە رۆبلێڤ و یاومی مۆنار بە داڤیدۆڤیچ و
خاشانۆڤ دۆڕان.
هەریەکە لە ئەلکاراز و دی مینۆر و خاشانۆڤ
و داڤیدۆڤیچ گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتیەکە و رۆبلێڤ و دگێری و
فێرنلی ماڵئاواییانکرد.
خ . ک