PM:03:01:16/04/2025
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی بەرشەلۆنە ئەلکاراز لە ئیسانی
بردەوە و گەیشتە قۆناغی 16، فافرینکاش ماڵئاواییکرد.
لە یارییەکانی قۆناغی 32ی جامی بەرشەلۆنە،
کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی بەرامبەر ئیسان کیونینی ئەمریکی یاریکرد.
لە کۆمەڵەی یەکەمدا ئەلکاراز باشتر بینرا
و بە ئەنجامی شەش بە دوو گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا.
لە کۆمەڵەی دووەمدا، کێبڕکێیەکی بەهێز لە
نێوان هەردوو یاریزانەکە بینرا و ئیسان هەوڵیدا ئەنجامەکە یەکسانبکاتەوە بەڵام
ئەلکاراز بە ئەنجامی حەوت بە شەش گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا.
سەرەنجام دوای یەک کاتژمێر و 48 خولەک
یارییەکەی بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردەوە و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی 16 مسۆگەر کرد.
لە یارییەکانی تریشدا، ستان فافرینکا
رووبەڕووی داڤیدۆڤیچ بووەوە و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یارییەکەی پێدۆڕاند و
ماڵئاواییکرد، خاشانۆڤ بە بردنەوە لە کامیرۆن نوری گەیشتە قۆناغی داهاتوو.
خ . ک