PM:12:33:15/04/2025
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی میونشن زڤیرێڤ بردنەوەی بەسەر
مولەر بەدەستهێنا و هاریس بە گوڤان دۆڕا.
لە یارییەکانی جامی میونشن بۆ تێنسی
سەرزەوی و لە قۆناغی یەکەمدا، ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی بەرامبەر ئەلیکساندەر
مولەری هاونیشتمانی یاریکرد.
یارییەکە تەنها یەک کاتژمێر و 20 خولەکی
خایاندا و زڤیرێڤ بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یارییەکەی لە سوودی خۆی
کۆتایی پێهێنا و گەیشتە قۆناغی دووەم، خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە چوار، شەش بە یەک
گێم بوون.
لە هەمان قۆناغ، کیکمانۆڤیچی سڕبی
رووبەڕووی مارکۆس گیرۆنی ئوستڕالی بووەوە و بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک
یارییەکەی لێبردەوە و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی دووەم مسۆگەر کرد.
بێلی هاریسی ئەڵمانیش بەرامبەر دەیڤد
گۆڤانی بەلجیکی یاریکرد و بە ئەنجامی کۆمەڵەیەک بەرامبەر دوو کۆمەڵە یارییەکەی
پێدۆڕاند و ماڵئاواییکرد.
خ . ک