AM:11:23:15/04/2025
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی بەرشەلۆنە رۆبلێڤ و هولگەر رۆن
گەیشتنە قۆناغی دووەم و ئارناڵدی ماڵئاواییکرد.
لە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی جامی
بەرشەلۆنە، ئەندریە رۆبلێڤی روسی بەرامبەر گاسپەر دی یۆنگی هۆڵەندی یاریکرد.
لە سەرەتای یارییەکەوەرۆبلێڤ بە ئاستێکی
نایابەوە دەستیپێکرد و سەرەنجام توانی دوای تەنها یەک کاتژمێر و پێنج خولەک
یارییەکە بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بباتەوە، خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە یەک، شەش بە
سێ گێم بوون.
لە هەمان قۆناغ، سباستیان کۆردای ئەمریکی
رووبەڕووی ماتیۆ ئارناڵدی ئیتاڵی بووەوە و بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک
یارییەکەی لێبردەوە، ڤینۆلاسی ئیسپانیش بە هولگەر رۆنی دانیمارکی دۆڕا.
هەریەکە لە رۆبلێڤ و هولگەر رۆن و کۆردا
گەیشتنە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتییەکە و ئارناڵدی و دی یۆنگ و ڤینۆلاس ماڵئاواییانکرد.
خ . ک