PM:01:48:14/04/2025
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پیاستری خەڵاتی فۆرمولا وەنی بەحرەینی
بردەوە دوای ئەوەی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
پێشبڕکێی خەڵاتی گەورەی فۆرمولا وەنی
بەحرەین کۆتاییهات و ئۆسکار پیاستری ئوستراڵی و شۆفێر لە تیمی ماکلارێن توانی
ببێتە براوەی خەڵاتەکە دوای ئەوەی ماوەی پێشبڕکێکەی بە یەک کاتژمێر و 35 خولەک و
39 چرکە بڕی.
جۆرج رۆسێلی بەڕیتانی لە پلەی دووەمی
پێشبڕکێکەدا بوو بە جیاوازی 15 چرکە لەگەڵ پیاستری پاڵەوان، لاندۆ نۆرێسیش کە لە
تیمی ماکلارێنە پلەی سێیەمی پێشبڕکێکەی بەدەستهێنا.
هەریەکە لە چارلس لوکلێری مۆناکۆیی و لویس
هامیلتۆنی بەڕیتانی کە لە تیمی فێرارین لە پلانی چوارەم و پێنجەمدا بوون، ماکس
ڤێرستاپنی هۆڵەندیش بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو پلەی حەوتەمی بەدەستهێنا.
دوای تەواوبوونی ئەو پێشبڕکێیە، پیاستری
کە بووە براوەی خەڵاتەکە بە کۆکردنەوەی 74 خاڵ چووە پلەی دووەمی ریزبەندی ئەمساڵ
بە جیاوازی سێ خاڵ لەگەڵ لاندۆ نۆرێسی پێشەنگ.
خ . ک