PM:01:31:14/04/2025
176 جار خوێندراوەتەوە
+
-
وڵاتی سودان یەکێک لە بەناوبانگترین وەرزشەوانەکانی
لەدەستدا و ئەبوبەکر کاکی لە کاتی گەمارۆدانی شاری ئەلفەشیر کۆچی دوایی کرد.
ئەبوبەکر کاکی، خاوەنی میدالیای زیو لە پێشبڕکێی 800 مەتر
لە پاڵەوانێتی جیهانی وەرزشی 2011، لە ئەنجامی شەڕێکدا لە سودان کوژرا، کاکی یەکێک
بوو لە دیارترین کەسایەتییە وەرزشییەکانی سودان لە دوو دەیەی ڕابردوودا، بەشداری لە
یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد و پاڵەوانێتی جیهانیش کردووە.
کاکی لە پاڵەوانێتی جیهانی 2011 میدالیای زیوی بەدەستهێنا،
هەروەها ئەو وەرزشوانە سودانییە دووجار پاڵەوانێتی جیهانی ناو هۆڵی بەدەستهێناوە،
لە ساڵانی 2008 و 2010.
کاکی لە مەراسیمی کردنەوەی ئۆڵۆمپیادی 2008 ئاڵا هەڵگری
سودان بووە و دوای چوار ساڵ لە ئۆڵۆمپیادی لەندەن پلەی حەوتەمی بەدەستهێناوە.
ئەم وەرزشەوانە تەمەن 35 ساڵانە رۆژی 12ی ئەم مانگە لە ئەلفەشیر
لە ئەنجامی تۆپبارانێکی هێزەکانی پشتیوانی خێرا، لە کاتی گەمارۆدانی شاری ئەلفەشیر
کۆچی دوایی کرد و هۆکاری مردنەکەشی بەروونی دیار نییە ئایا بەهۆی فیشکەوە بووە یان
بەهۆی تۆپبارانەکەی سەر شارەکەییەوە بووە.