جامی مۆنتی کارلۆ.. ئەلکاراز لە مۆسێتی بردوە و نازناوەکەی بەدەستهێنا

AM:10:02:14/04/2025

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی مۆنتی کارلۆ ئەلکاراز لە مۆسێتی بردوە و بۆ یەکەمجار نازناوەکەی بەدەستهێنا.

لە یاری کۆتایی جامی مۆنتی کارلۆ کە لە فەرەنسا بەرێوەچوو، کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی رووبەڕووی لۆرینزۆ مۆسێتی ئیتاڵی بووەوە.

لە سەرەتای یارییەکەوە مۆسێتی بە ئاستێکی باشەوە بینرا و کۆمەڵەی یەکەمی بە ئەنجامی شەش بە سێ گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا بەڵام ئەلکاراز بە بردنەوەی کۆمەڵەی دووەم ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

لە کۆمەڵەی سێیەم و یەکلاکەرەوەدا، ئەلکاراز ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد و بە ئەنجامی شەش بە سفر گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا و سەرەنجام دوای یەک کاتژمێر و 46 خولەک یارییەکەی بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردەوە.

دوای ئەو ئەنجامە، ئەلکاراز بۆ یەکەمین جار لە مێژوویدا توانی نازناوی پاڵەوانێتی مۆنتی کارلۆ بەدەستبهێنیت و یەکەم نازناویشی بووە لە کۆتا 13 مانگدا.

جگە لەوە، ئەلکاراز بە تەمەنی 21 ساڵ و 337 رۆژ بووە بچوکترین یاریزان لە دوای ساڵی 2008ەوە بتوانێت ببێتە براوەی جامی مۆنتی کارلۆ، پێشتر لەو ساڵەدا رافاێل نادال بووبووە پاڵەوان بە تەمەنی 21 ساڵ و 321 رۆژ.

خ . ک