باسکەی ئەوروپا.. بەرشەلۆنە بە جیاوازی چوار خاڵ لە بۆڵۆنیای بردەوە

AM:10:39:12/04/2025

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە باسکەی ئەوروپا بەرشەلۆنە بە جیاوازی چوار خاڵ لە بۆڵۆنیای بردەوە و زڤیزدا بە باناسیناکۆس دۆڕا.

لە یارییەکانی هەفتەی 34ی خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەرامبەر یانەی بۆلۆنیای ئیتاڵی یاریکرد.

لە سەرەتای یاریەکەوە، یاریزانانی بەرشەلۆنە بە ئاستێکی نایابەوە بینران و لە تایمەکانی یەکەم و دووەمدا بە جیاوازی حەوت خاڵ پێشکەوتن.

هەرچەندە لە دوو تایمی کۆتاییدا، یاریزانانی بۆلۆنیا هەوڵی گەڕانەوەی ئەنجامەکەیاندا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 91 بە 87 خاڵ لە سوودی بەرشەلۆنە کۆتاییهات.

لە هەمان هەفتە، یانەی باناسیناکۆسی یۆنانی رووبەڕووی زڤیزدای سڕبی بووەوە و بە ئەنجامی 111 بە 104 خاڵ بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، زالگرێس کاوناس بە ئەنادۆڵۆ دۆڕا.

دوای ئەو ئەنجامانە، یانەکانی باناسیناکۆس و ئەنادۆڵۆ لە پلەکانی سێیەم و پێنجەمدا دەبینرێن و بەرشەلۆنە بە 54 خاڵ لە پلەی شەشەمدایە.

خ . ک